AdwCleaner ئامرازێکی خۆراییە کە لە بواری سڕینەوە لابردنی رێکلامی ئینترنێتی یە کە زۆربەی جار لە کاتی هاتنە سەری لاپەرەکان بە شێوەی جوراوجۆر وەک نەواری گەرۆکەکان خۆ نیشان دەدەن. هەروەها وێڕای دابەزاندنی خێرایی گەرۆکەکان لە سەر خێرایی ئینترنێتیش تەئسیری مەنفی دادەنێ و دەبێتە هۆی دابەزینی خێرایی ئینترنێت ئەم ئامرازە یارمەتیتان دەکات هەتا بەکارهێنەر تەنیا بە چەند کرتە کردنێکی ساکار هەر چەشنە رێکلام وپروپاگەندە و فایلی تەبلیغاتی بسرێتەوە و خاوێنیان بکاتەوە. ئەم ئامرازە بەرهەمی Xplodeیە و لە گەل گشت گەرۆکەکانی ئینترنێتی باو وەک فایر فاکس، ئینترنێت ئێکسپلۆرێر و گووگل کرۆم و... دەگونجێ کە بە گرینگترین پێناسەی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێت.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
SpeedItup 9.16
پرۆگرامێكه بۆ خێراكردنی كۆميوتهر بهكاردێت وه بهخێرايی ٣٠٠ جار ئهوهندهی کە هەیە كۆمپوتهرهكهت خێرا دهكات و خێرايی كردنهوهی ماڵپهڕهكانيش به ڕێژهی ١٠٠٠٠٠ كيلو لهيهك چركه زياد دهكات .
ئەم پرۆگرامە بە خاوێنکردنەوەی رام و ئازاد کردنی بەشکی زۆر لە بیرگە و رێکخستن و بەهینە کردن دەبێتە هۆی خێرایی سیستەم.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
WinMend Data Recovery 1.6
ئەم پرۆگرامە لە سەر بناغەی ویندۆز دروست کراوە بە مەبەستی هێنانەوەی فایلە سراوەکان و پشتیوانی دەکات لە ئەم فایلانە FAT12/ FAT16/FAT32/NTFS/NTFS5. هەر وەها جگە لە پشتیوانی کردن لە تەواوی هاردیسکەکان و فایلە پەیوەندیدارەکان، توانایی پشتیوانی کردنی هەیە لە هەموو چەشنە بیرگە گەرۆکەکان و فلش دیسکێتەکان و...
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
DVDStyler 3.1
DVDStyler یێکێ لەو ئامرازە خۆراییانەیە کە دەتوانین بۆ درووست کردنی مێنۆ لە سەر دی وی دی بەکاری بهێنین. ئامرازێکی ساکار و کەم قەبارەیە کە هاوکات لە گەڵ ساکاربوونی دا ئیمکاناتێکی زۆر بۆ درووست کردنی دی وی دی بە شێوەی پیشەیی بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات. کارپێکردن بەم ئامرازە بە هۆی هاسان بوونی بژاردەکانی، زۆر هاسانە بەڵام کەمێک دەبێ کات و سەلیقەی بۆ تەرخان بکەین هەتا بتوانین بە سەرنجدان بە بابەتی فیلم مێنۆکانی لە قەراخ یێک دا بچێنین هەتا لە کۆتایی دا بتوانین دی وی دی فیلمێکی سەرنج راکێش بخوڵقێنین. سووتاندنی راستەوخۆ بە هۆی ئامرازەوە، پشتگریکردن لە زۆربەی فۆرمەتەکانی دەنگ و رەنگی باو، ئیمکانی (Customize*) کردنی تەواوی بەشەکان بۆ وەدەست هێنانی دەرچوونگە(output*) ی دڵخواز، ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە مێنۆکانی گرافیکی لە ئامراز دا، دەسکاریکردنی فۆنتەکان، گۆڕینی سایزی مێنۆکان و زۆرێک لە بژاردەکانی دیکەی ناو ئامراز، ئەم تایبەتمەندیە گرینگانەن کە لەم ئامرازە دا گوونجێنراون.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 10
doPDF 8.3
doPDF ئامرازێکی بەهێز و کارلێهاتووە لە بواری گۆرینی فۆرمەتەکانی جۆراوجۆر بۆ پی دی ئێف.ئێوە بە یارمەتی ئەم ئامرازە زۆر بە هاسانی و بە چەند کرتەکردنێک دەتوانن فایلەکانی ئافیس بگۆڕن بۆ فۆرمەتی پی دی ئێف و پاشەکەوتی بکەن. لە راستی دا کردەوەی ئامراز بە کەڵک وەرگرتن لە پرینتێری مەجازی کە دوای دامەزراندن چالاک دەبێ بە ئێوە رێگە دەدات زۆربەی فۆرمەتەکان بگۆرنە سەر فۆرمەتی پی دی ئێف. هەر وەها ئەم ئامرازە بێجگە لەم خالانە Toolbarێکیش بە Wordـی ئێوە دەلکێنێ کە دوگمەیێکی هەیە بە ناوی Save as PDF.
License
Publisher
File size
File ver
File format
Date Added
Last viewed
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 10